ئەمڕۆ ڕێکەوتی 6 كانونی یه‌كه‌م ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

کۆڵبەڕێکی بریندار پاش ٤ ڕۆژ گیانی لەدەستدا

کوشتن و برینداربوونی کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد لە سنوورەکانی کوردستان ، بە دەستی چەکدارانی رێژیم بووەتە هەواڵی ڕۆژانەو ڕۆژ نییە کۆڵبەڕیکی کورد نەبێتە قوربانی.
بەپێی نوێترین هەواڵ لە پێوەندیە‌دا ڕۆژی ڕابردوو کۆڵبەرێکی بریندار خەڵکی ناوچەی پیرانشار بە هۆی سەختی برینەکانییەوە پاش ٤ ڕۆژ ململانێ لە گەڵ مەرگ، لە نەخۆشخانەیەک لە شاری ورمێ گیانی لەدەست‌دا.
یوونس ئاڵتۆن خەڵکی ئاوایی “نمنجێ” ی پیرانشار ناوی ئەو کۆڵبەرەیە کە ڕۆژی ١٠ پووشپەڕی ٩٨ی هەتاوی لە ”کانی‌ناخۆشە” تەقەی لێ‌کراو، دوای برینداربوونی ڕەوانەی نخۆشخانەیەک لە شاری ورمێ کرا.
ناوبراو دوای ٤ ڕۆژ بەهۆی کاریی‌بوونی برینەکانی ڕۆژی هەێنی ١٤ی پوشپەڕ گیانی‌لەدەست‌دا.
شایانی باسە بە پێی زانیارییەکانی “چاونیوز” لە ماوەی سێ مانگی بەهاری ئەمساڵدا لانیکەم70 کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان کوژراون و بریندار بوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code