ئەمڕۆ ڕێکەوتی 22 ئه‌یلول ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

کرێکارێک لە بۆکان بەهۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەست دا

لە گوندی “داشاغڵ”ی بۆکان دوو کرێکار کەوتنە بن دیوار کە یەک لەوان گیانی لە دەست دا.

ئێوارەی ڕۆژی شەممە، 15ی پووشپەڕ دوو کرێکار لە گوندی داشاغلی بۆکان لە کاتی کارکردندا دیواریان بەسەردا ڕووخا و یەک لەوان بە ناوی یاسین قوربانی دەمودەست گیانی لە دەستدا. کرێکارەکەی دیکەش بەهۆی سەختیی برینەکانی بەڕێی نەخۆشخانەی شاری بۆکان کراوە.

لە وڵاتی ئێران گیان لەدەست دانی كرێكاران لە كاتی كار و بەهۆی بەربوونەوە لەبەرزایی زۆرترێن حاڵەتەكانی گیان لەدەست دانی کرێکاران لەخۆ دەگرێ و چالاكانی كرێكاری لەو باوەڕەدان نەبوونی ئەمنیەتی كار و گوێ‌نەدانی خاوەنكارەكان ئەو رووداوە دڵتەزێنانە لێ دەکەوێتەوە.

بەپێی ئامار و زانیاریی هەواڵدەرییە نێوخۆییەكانی ئێران لە ساڵدا نزیك بە ٢ هەزار كەس لە ئێران بە هۆی ڕووداوی كار گیانیان لەدەست دەدەن كە ئەم مەسەلەیەش زیاتر لە كانگا به‌رده‌کان‌و له‌سه‌ر كارەكانی بیناسازی ڕوو ده‌ده‌ن، ئەمەش لە حاڵێكدایه‌ كە زۆربەی قوربانیانی ڕووداوی كار بیمەیان نییەو لەلایەن قانوونەوە هیچ پشتیوانییه‌کیان لێ ناكرێ.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code