۲۰ی خاکەلێوەی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

خۆکوشتنی دوو کەس لە مەهاباد

پیاوێکی دەستگێڕ لە خانەگێی مەهاباد خۆی کوشت.

ڕۆژی سێشەممە، ٤ی پووشپەڕ، پیاوێکی تەمەن ۵۰ ساڵ بە ناوی “حەسەن”، خەڵکی گوندی “خانەگێـ”ـی شاری مەهاباد کە بە دەستگێڕی بژیوی ماڵ و منداڵی دابین دەکرد، لەبەر هەژاری و بێئەنوایی خۆی کوشتوە. ناوبراو خێزاندارە و باوکی کچێکی تەمەن ٩ ساڵان بوو.

خۆکوشتنی ئەم پیاوە لە حاڵێکدایە کە ڕۆژی دووشەممە، ٣ی پووشپەڕیش، مێرمنداڵێکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی “سوهراب ڕۆستەمی” خۆی کوشتبوو، دەگوترێ سۆهراب کە لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی هێناوە، بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی ئەم کارەی کردوە.

بەردەوامیی خۆکوژییەکان لە کوردستان لە حاڵێکدایە کە لە ماوەی دێ مانگی سەرەتای ئەمساڵیشدا هەر نەبێ ۹۶ کەس لە کوردستان خۆیان کوشتووە کە “چاونیوز”، ئۆڕگانی ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی ۷۲ کەس لەوانی تۆمار کردوە. دابوو، بەداخەوە هەوڵەکانیان سەرکەوتوو ببوو کە ۶۲ کەسیان پیاو و ۱۰۸ کەسیان ژن بوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code