۲۷ی رێبەندانی ساڵی ۱۳۹۸ ھەتاوی
آموزش وردپرس

خۆکوشتنی ۷۲ کەس لە کوردستان لە سێ مانگی بەهاری ئەمساڵدا

ئاماری خۆکوژییەکان لە کوردستان بەهۆی پەرەسەندنی خەمۆکی و قەیرانەکانی بێکاری و ئابووری و هەروەها؛ کەمتەرخەمیی دامودەزگا دەوڵەتی‌ و حکوومییەکانەوە لە ماوەی ئەو سێ مانگی بەهاردا زیادی کردوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ماوەی ئەم سێ مانگەدا هەر نەبێ ۹۶ کەس لە کوردستان خۆیان کوشتووە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی ۷۲ کەس لەوانی تۆمار کردوە. لەو ۷۲ کەسە ۲۹ کەسیان پیاو بوون و ۴۳ کەسیان ژن بوون.

شایانی باسە لە ساڵی ڕابردووشدا لانیکەم ۱۷۰ کەس لەو سەدان کەسەی هەوڵی خۆکوشتنیان دابوو، بەداخەوە هەوڵەکانیان سەرکەوتوو ببوو کە ۶۲ کەسیان پیاو و ۱۰۸ کەسیان ژن بوون.

،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code