کاسبکارێکی کورد لە بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژرا.
ڕۆژی پێنجشەممە، 23ی جۆزەردان لە بوورجەکی ئاوایی “زەڵێ”ی سەر بە ناوچەی خێڵە ڕەشی بانە تەقە لە کاسبکارێکی کورد بە ناوی محەممەد حوسێنزادە، کوڕی عوسمان کراوە و کوشتوویانە.
ناوبراو ٢٩ ساڵی تەمەن بووە و خێزاندار و باوکی دوو منداڵی بوو.