ئەمڕۆ ڕێکەوتی 20 تشرینی یه‌كه‌م ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

دەسبەسەرکردنی سێ کەس لە پیرانشار جوانڕۆ و شنۆ

لە چەند ڕۆژی رابردوودا سێ کەسی دیکە لە شنۆ و پیرانشار و ڕەوانسەر بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراون.

ڕۆژی یەکشەممە، ١٢ی جۆزەردان، کەسێکلی خەڵکی سنە بە ناوی “پووریا وەیسی”، لە شوێنی کارەکەی لەلایەن هێزێکی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە پەلامار دراوە و دەسبەسەر کراوە.

هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ڕۆژی شەممە، ١١ی جۆزەردان، کەسێکی خەڵکی گوندی “نەمنجێ” ی پیرانشاریان دەسبەسەر کرد. ناوبراو کە “سەید ئیدریس کەسرەوی”ی ناوە، دوای دەسبەسەرکرانی بەڕێی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کراوە.

لە شاری ڕەوانسەریش ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیم لەو شارە مامۆستایەکی ئایینی‌یان بە ناوی مامۆستا عوبدولقودوس حوسێنی دەسبەسەر کراوە. تاوانی ناوبراو ئەوە بووە کە بێ ئیزنی حوکمەت هاتنی جێژنی ڕەمەزانی ڕاگەیاندوە.

شایانی باسە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لانیکەم 82 کەس لە کوردستان بەتۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژ بە کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر و ژمارەیەکی زۆر لەوان بێ ئەوەی بدرێنە دادگا، هەتا ئێستاش دەسبەسەرن و چارەنووسیان ناڕوونە.

،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code