ئەمڕۆ ڕێکەوتی 17 حوزه‌یران ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

ناوەندە ئەمنییەکانی زیندان، گوشاری روحی و جەستەیی دەخەنە سەر بەندییە سیاسیەکان

ناوەندە ئەمنییەکانی زیندانی ورمێ، گوشاریان خستۆتە سەر گیان و ژیانی بەندییە سیاسییەکان.

بە پێی سەرچاوەی هەواڵی، ئەنجوومەنی زیندانیە سیاسیەکان، ناوەندەی ئەمنییەکانی گرتووخانەی شاری ورمێ، بۆ گوشار خستنە سەر بەندییە سیاسییەکان، لە لایەن پارێزەرانی تایبەت به شۆڕش لە ناو گرتووخانە “گارد ویژە” لە رێبەندانی ساڵی پێشۆوە بە زۆری، بەندییە سیاسییەکانیان، بۆ بەندێکی بچووک بە نێوی “بەندی ڕێنوێنی” ڕاگوێستووە و کە ئەوەش بۆتە هۆی دژوار بوونی ژیانی بەندییە سیاسییەکان.

ناوەندە ئەمنییەکانی گرتووخانەی شاری ورمێ، بە مەبەستی گوشاری روحی و جەستەیی بۆ بەندییە سیاسیەکان،  بەند کراوانی سیاسیان لە دوو ژووری 6 میتر لە 8 میتر و 7 میتر لە چوار میتری، نیشتەجێ کردووە کە هیج جۆرە خزمەتگوزارێکی تێدا نییە بۆ سەرما و گەرما.

ئەو سەرچاوەیەی هەواڵ روونی کردەوە، ئەو ناوەندە ئەمنیانە، بۆ پێش گرتن بە پاک و خاوێنی بەندییە سیاسییەکان، ژوورێکی 12 میتریان بۆ 70 بەندی سیاسی ساز کردووە کە تێیدا، دوو تەوالێت و دوو دووشی حەمامی تێدایە و هەر لەو ژوورە 12 میترێش، ناحیلاجن قاپ و کەوچکی تێدا بشۆن و بۆنی ئەو تەوالێتانەش دەگەرێتەوە نێو دوو ژوورەکەی بەندییە سیاسییەکان.

لە درێژەی ڕاپۆرتەکەی ئەو سەرچاوەیەی هەواڵ دا هاتووە کە، سالی پێشوو به هۆی نەبوونی سیستمی گەرم کردنی بەندییە سیاسییەکان، بەند کراون تووشی نەخۆشی بوون و ئەمساڵیش بە هۆی نەبوونی سیستمی فێنک کەرەوە، ناعیلاج دەبێ لە گەرما دا و بە بۆنی تەوالێتەکان، ڕۆژەکان لە بەند تێ پەڕێنن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code