ئەمڕۆ ڕێکەوتی 15 تشرینی دووه‌م ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

ناڕوونیی چارەنووسی 5 لاوی دەسبەسەرکراوی کورد

5 لاوی کوردی خەڵکی سنە و سەوڵاوا دوای دسبەسەرکرانیان چارەنووسیان ناڕوونە.

داوود ئەحمەدی، سەلاح ساعدی و حەیدەر ساعدی، خەڵکی گوندی “گاوەرە” سەر بە سنە کە چەند ڕۆژ پێش ئێستا لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون، ئێستاش چارەنووسیان ناڕوونە.

وەک باس دەکرێ ئەم سێ کەسە بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراون، بەڵام تا ئێستا بەڕەسمی هیچیان پێ ڕانەگەیاندوون.

لەلایەکی دیکەوە “محەمەد ڕەشید ئەداک” و “نازدار ئەداک”، خەڵکی گوندی “ژیوار”ی سەر بە شاری سەوڵاوا پاش ١٧ ڕۆژ لە گیرانیان لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە، هێشتا چارەنووسیان ناڕوونە.

شایانی باسە کە ڕۆژی پینجشەممە، ٢ی جۆزەردانیش هەر لە سنە، سێ چالاکی مەدەنیی کورد بە ناوەکانی “ئیدریس مینبەری، زارا محەمەدی و ڕێبوار مینبەری”، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code