۲۴ی پوشپەڕی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

۴۰ کۆڵبەر و کاسبکاری دیکەش کوژران و بریندار بوون

لە دوو مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ۴۰ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان کوژراون و بریندار بوون.

هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لەم ساڵدا لانیکەم ۴۰ کۆڵبەر و کاسبکاری خەڵکی ناوچەکانی پاوە، مەریوان، سەردەشت، خۆی، چاڵدران، پیرانشار، سەقز، شنۆ، سۆماوبرادۆست، جوانڕۆ، سەڵماس و ورمێ داوەتە بەر دەستڕێژ. لەوەندە کەسە ۱۶ کەسیان گیانیان لە دەست داوە و ۲۴ کەسیش بریندار بوون.

بەپێی ئامارەکان پارەکەش ۲۴۲ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ، تەقینەوەی مین، بەربوونەوە لە بەرزایی لە سۆنگەی ڕاوەدوونان و هەروەها ڕەق‌هەڵاتن لە سەرما گیانیان لەدەست داوە و بریندار ببوون. لەو ۲۴۲ قوربانییەی ئەمساڵ ۸۰ کەسیان کوژراون و گیانیان لەدەست داوە، هەروەها ۱۶۲ کەسیش بریندار بوون.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code