ئەمڕۆ ڕێکەوتی 22 ئاب ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

سێ خۆکوشتنی دی لە بۆکان، دێولان و سنە لە سێ ڕۆژدا

سێ کەسی دیکە لە کوردستان بەهۆکاری جۆراوجۆر کۆتاییان بە ژیانیان هێنا.

ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی بانەمەڕ، لاوێکی خەڵکی بۆکان بە ناوی “میکائیل ئیسماعیلی” خۆی هەڵاواسی و کۆتایی بە ژیانی هێنا. ئەو لاوە کوردە تەمەن ٣٢ ساڵە، بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی خۆی کوشتووە.

“ئەسعەد جەوانمەردی” تەمەن ٥٠ ساڵ خەڵکی گوندی “کەڕەونان” سەر بە شاری دێولان قوربانییەکی دیکەی هەژاری و بێ‌ئەنوایی لە کوردستان بووە و لەو سۆنگەیەوە خۆی کوشتووە.

هەروەها  کچێکی تازەلاوی تەمەن ١٦ ساڵ، بە ناوی “شەکیلا کەریمیان”، دانیشتووی گەڕەکی حەسەن‌ئاوای شاری سنە بەهۆی کێشەی خێزانی کۆتایی بە ژیانی هێناوە.

لە یەکەم مانگی بەهاری ئەمساڵدا زیاتر لە 25 کەس لە کوردستان خۆیان کوشتووە و بە هۆکاری جۆراوجۆری کۆمەڵایەتی و ئابووری کۆتاییان بە ژیانیان هێناوە.

شایانی باسە پارەکەش لانیکەم 170 کەس له‌و سه‌دان که‌سه‌ی به‌هۆی جۆراوجۆی وه‌ک هه‌ژاری، بێهیوایی و کێشه‌ی خێزانییەوە هه‌وڵی خۆکوژییان داوه‌، هەوڵەکانیان بەداخەوە سەرکەوتوو بووە و کۆتاییان به‌ ژیانیان هێناوه. لەو 170 کەسە 62 کەسیان پیاو و 108 کەسیان ژن بوون و که‌م ته‌مه‌نترینیان کوڕێکی 12 ساڵ و به‌ته‌مه‌نترینیان پیاوێکی ته‌مه‌ن 63 ساڵ بووه‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code