ئەمڕۆ ڕێکەوتی 17 تشرینی یه‌كه‌م ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

کوژرانی کۆڵبەرێکی کورد لە ناوچەی سەردەشت

کۆڵبەرێکی دیکەی کورد لەپێناو پارووە نانێکدا گیانی لە دەست دا.

ڕۆژی ٢ی بانەمەڕی ١٣٩٨ی هەتاویی کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی تاهیر دابان کوڕی عەبدوڵڵا، تەمەن ٣٠ ساڵ خەڵکی گوندی “سنجوێ” ی ناوچەی ئالانی سەردەشت لە نێوان گوندەکانی سنجوێ و دۆڵێ لە کاتی کۆڵبەرییدا کەوتە بەردەسڕێژی چەکی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و گیانی لەدەست دا.

شایانی باسە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 15 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بەهۆی سیاسەتی دوژمنکارانەی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون. هەروەها پارەکەش 242 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ، تەقینەوەی مین، بەربوونەوە لە بەرزایی لە سۆنگەی ڕاوەدوونان و هەروەها ڕەق‌هەڵاتن لە سەرما گیانیان لەدەست دابوو و، بریندار ببوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code