ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دوو کەسی خەڵکی ناوچەی ئاڵەشینی بۆکانی بە تۆمەتی چالاکی ئەمنیەتی دەسبەسەر کردووە.
مەنسوور شارەوان، خەڵکی گوندی “برایماباد” و هەژار عەباسی، خەڵکی گوندی “گۆێگجەلی” زیاتر لە دە ڕۆژە ئیتلاعات گرتوونی و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە و ڕوون نییە لە کوێ بەند کراون.
سەرچاوەیەکی نیزیک لە بنەماڵەی ئەم دوو کەسە ئاشکرای کردووە کە مەندوور و هەژار بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراون.
شایانی باسە لە ماوەی یەکەم مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 23 کەس بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی و ئەندامەتی یان هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراون. لەو 23 کەسە پێنج کەسیان دادگایی کراون و سەرجەم سزای 40 ساڵ و 5 مانگ زیندانیان بەسەردا سەپاوە.
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،