ئەمڕۆ ڕێکەوتی 18 ئه‌یلول ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

کوژران و برینداربوونی سێ کۆڵبەر لە دوو ڕۆژدا

لە ماوەی دوو ڕۆژدا سێ کۆڵبەری کوردی خەڵکی بانە، سەقز و سۆما و بڕادۆستی سەر بە ورمێ کوژران و بریندار بوون.

ڕۆژی شەممە ٣١ی خاکەلێوە، کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی “فەردین ئەحمەدی” لە ئاکامی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم  لە بەرزاییەوە بەربۆتەوە و بەتوندی بریندار بووە.

شەوی پێنجشەممە، 29ی خاکەلێوە کاسبکارێکی خەڵکی شاری سەقز، لە جادەی نێوان بیجاڕ_زەنجان، بە گەمانی پێبوونی باری قاچاغ دراوەتە  بەر دەستڕێژ و گیانی لێ ئەستێندراوە. ناوبراو کە “ئەفشین لوتفی”ی ناو بووە، دوای ئەوەی تەقەی لێکراوە هەوڵی داوە بە برینداریش بووبێ خۆی دەرباز بکا، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکەی گیانی لە دەست داوە.

هەر هەمان ڕۆژ کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “شەمسەدین حاجی‌زادە” خەڵکی ناوچەی سۆماوبرادۆستی شاری ورمێ، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بە توندی بریندار بوو. شەمسەدین لەو ڕووداوەدا دوو گوللە بەر لاق و پشتی کەوتووە.

نیزامییەکانی حکوومەتی پێکرا.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 13 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بەهۆی سیاسەتی دوژمنکارانەی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون. شایانی باسە پارەکەش 242 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ، تەقینەوەی مین، بەربوونەوە لە بەرزایی لە سۆنگەی ڕاوەدوونان و هەروەها ڕەق‌هەڵاتن لە سەرما گیانیان لەدەست دابوو و، بریندار ببوون.