ئەمڕۆ ڕێکەوتی 18 تشرینی دووه‌م ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

هاتنەسەرێی مینە شاراوەکان بەهۆی لافاوەوە لە کوردستان

لە حەوتووی ڕابردوودا بارانی زۆر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نە تەنیا لافاوی لێ کەوتەوە، بەڵکوو بوو بە هۆی دەرکەوتنی مینە شاردراوەکان و جووڵەیانن لە سەر بەرزایی بەرەو نزمایی و جێگای هاتووچوو.

کۆماری ئیسلامی پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ناوچە سنوورییەکان لە مین پاک کراونەتەوە، هەر بەو بۆنەیەوە جێژنی خاوێنکردنەوەیان لە زۆر شوێنی کوردستاندا بۆ گرتبوو، بەڵام بەو حاڵەوە ساڵانە سەدان کارەساتی گیانی لێ دەکەوێتەوە.

ئامارەکان دەڵێن لە سەرەتا ساڵی نوێی زایینی تا ئێستا ۶ کەس بریندار بوون و یەک کەسیش گیانی لە دەست داوە. هەروەها ژمارەی قوربانییانی مینە لەکارنەخراوەکان لە ساڵی 1397دا لانیکەم 84 کەس بوو کە ناو و ناسناوی 48 کەس لەوان بۆ میدیاکان و ناوەندەکانی داکۆکی لە مافی مرۆڤ ئاشکرا بووە. وردەکارییەکان دەڵێن لەو 48 کەسە 37 کەسیان بریندار و نقوستان بوون و 11 کەسیشیان گیانیان لەدەست داوە؛ به‌ڵام بەدڵنیاییەوە ئاماری ورد و ده‌قیقی قوربانییانی ته‌قینه‌وه‌ی مین _ بەهۆی ئەوەی‌ هه‌واڵده‌رییه‌ ڕه‌سمییه‌کان خۆ له‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان ده‌بوێرن یان ناوی قوربانییان ئاشکرا ناکه‌ن_ له‌وه‌نده‌ زیاتره‌ که‌ ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان تۆماری کردووه‌.

ئاماره‌ ڕه‌سمییه‌کان ده‌ڵێن زیاتر لە 16 میلیۆن مینی پاشماوه‌ی شه‌ڕی عێراق و ئێران له‌ خاکی ئێراندا هه‌ڵنه‌گیراونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ ساڵی 67 ی هه‌تاوییه‌وه‌ که‌ شه‌ڕی ئێران و عێراق کۆتایی هاتووه‌ تا هاوینی ساڵی 93 _کە دوایین ئامارە ڕەسمییەکان لەو پێوەندییەدا بڵاوبوونەتەوە_ هه‌رنه‌بێ 368 که‌س له‌ کوردستان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و 1600 که‌سیش بریندار بوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code