ژمارەی قوربانیانی مینە لەکارنەخراوەکان لە ساڵی 1397دا لانیکەم 84 کەس بوو کە ناو و ناسناوی 48 کەس لەوان بۆ میدیاکان و ناوەندەکانی داکۆکی لە مافی مرۆڤ ئاشکرا بووە. وردەکارییەکان دەڵێن لەو 48 کەسە 37 کەسیان بریندار و نقوستان بوون و 11 کەسیشیان گیانیان لە دەست داوە؛ به‌ڵام بە دڵنیاییەوە ئاماری ورد و ده‌قیقی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌ی مین _ بەهۆی ئەوەی هه‌واڵده‌رییه ڕه‌سمییه‌کان خۆ له بڵاوکردنه‌وه‌یان ده‌بوێرن یان ناوی قوربانیان ئاشکرا ناکه‌ن_ له‌وه‌نده زیاتره که ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان تۆماری کردوه.
بەپێی بانکی زانیاریی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ماوەی سێ مانگی زستانی لانیکەم 19 کەس بەهۆی تەقینەوەی مین کوژراون و بریندار بوون کە شوناسی 12 لەوان ئاشکرا بووە. لەو 12 کەسە سێ کەسیان لە شارەکانی دێهلوڕان و قەسری شیرین کوژراون و 9 کەسی دیکەش هەر بەو هۆیەوە لە ناوچە سنوورییەکانی بریندار و نقوستان بوون. بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەش کە لە سێ وەرزی بەهار، هاوین و پاییزیشدا 65 که‌سی دیکە له کوردستان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین کوژراون و بریندار بوون، ژمارەی قوربانیانی مین لەمساڵدا لانیکەم 84 کەس بووە؛
ئاماره ره‌سمییه‌کان ده‌ڵێن زیاتر لە 16 میلیۆن مینی پاشماوه‌ی شه‌ڕی عێڕاق و ئێران له خاکی ئێران‌دا هه‌ڵنه‌گیراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له ساڵی 67 ی هه‌تاوییه‌وه که شه‌ڕی ئێران و عێڕاق کۆتایی هاتوه تا هاوینی ساڵی 93 _کە دوایین ئامارە ڕەسمییەکان لەو پێوەندییەدا بڵاوبوونەتەوە_ هه‌رنه‌بێ 368 که‌س له کوردستان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین گیانیان له ده‌ست داوه و 1600 که‌سیش بریندار بوون.
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،