سپای پاسداران پێشی بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە مەلەکشاهیی ئیلام، گوندی “پاڵنگان” و یەکێک لە گوندەکانی سەر بە شاری شنۆ گرتووە.
لە نوێترین دژایەتیدا هێزەکانی سپای پاسداران لە گوندی “ئاڵیاوێـ”ـی سەر بە شاری شنۆ، پێشیان بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆز گرتووە. هێزەکانی سپای پاسداران هەموو ئەو دارانەی کە بۆ ئاگری نەورۆز کۆ کرابوونەوە، کۆ دەکاتەوە و سەرەنجام لە شوێنێکی گوندی ئاڵیاوێ ئاگریان تێبەر دەدات.
هەروەها سپای پاسداران هەڕەشەیان لە لاوەکانی گوندی ئاڵیاوێ کردووە و وتوویانە نابێتڕێوڕەسمی نەورۆز بەڕێوە ببەن لە ماوەی ڕابردوودا، دەیان چالاکی کورد بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەتییەکان کراون و هەڕەشەیان لێ کراوە و پێیان وتراوە، کە نابێت لە ڕێوڕەسمی نەورۆزدا بەشداری بکەن.
لە لایەکی دیکەوە شۆرای گوندی “پاڵنگان”یش لە ژێر گوشاری ناوەندە ئیتلاعاتییەکان، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، نەورۆزی گوندی پاڵنگانیان هەڵوەشاندەوە. هەروەها هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆزی “مەلەکشاهی” لە ئیلامیش بە هۆی گوشاری هێزە ئیتلاعاتییەکان لەو شارەدا هەڵوەشایەوە.
هێزە ئیتلاعاتی و ئینتزامییەکان هێرشیان کردووەتە سەر شوێنی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆز و کەلوپەلەکانی ئەو ڕێوڕەسمەیان زەوت کردووە. هەروەها ئیدارەی ئیتلاعاتی مەلەکشاهی بە تەلەفوون هەڕەشەیان لە چالاکانی فەرهەنگیی ئەو شارە کردووە و پێیان ڕاگەیاندوون لە ئەگەری بەڕێوەبردنی جێژنی نەورۆز لێپرسینەوەیان لێ دەکرێ و سزا دەدرێن.
نەورۆزی مەلەکشاهی قەرار بوو دوانیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ڕەشەمە بەڕێوە بچێ.
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،