ئەمڕۆ ڕێکەوتی 23 ئایار ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

ئیقبال شەعبانی بۆ زیندانی ناوندیی شاری سنە ڕاگوێزرا

ئیقبال شەعبانی، چالاکیی کرێکاری بۆ زیندانی ناوندیی شاری سنە ڕاگوێزرا

ڕۆژی پێنج شەممە ۲۳ ی ڕەشەمەی ۱۳۹۷ هەتاویی، ئیقباڵ شەعبانی چالاکی کرێکاری لە دوای تەواو بونی لێپرسینەوە بۆ زیندانی ناوەندی ئێران لە شاری سنە گوازرایەوە. ناوبراو چالاکی کرێکاری و لێکۆڵەری سەندیکای کرێکارانی نانەوەخانەکانی شاری سنەیە کە لە ۲۹ی ڕێبەندانی ئەمساڵ لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران دەست بەسەر کراوە.
بەپێی سەرچاوەکان هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بێ هیچ بەڵگە و دیکۆمێنتێکی دیاری کراو و ڕێگەپێدراو ناوبراویان قۆڵبەست کردووە.

شایانی باسە لە سەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە هەتا ئێستا ئێستا ۸۳ کەس لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code