ئەمڕۆ ڕێکەوتی 23 ئایار ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

خۆکوژیی کچێکی تازەلاو لە جوانڕۆ

کچێکی مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی “یوسرا فەتحی” کچی “عوسمان” خەڵکی شاری جوانڕۆ و دانیشتووی ئەو شارە،ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ی ڕەشەمەی ١٣٩٧ خۆی کوشت.

ئەو کچە مێرمنداڵە پاش ئەوەی کە هەوڵی خۆکوژی دا بۆ نەخۆشخانەی جوانڕۆ گواسترایەوە و پاشان بە هۆی ناسەقامگیری دۆخی خراپی تەندرووستی ناوبراو گواسترایەوە بۆ ناوەنە دەرمانییەکانی دیکەی کرماشان و پێش ئەوی کە بگاتە نەخۆشخانەی گیانی لە دەست دا.

بە پێی زانیارییەکان، ئەم کچە بە هۆکاری کێشەی خێزانی خۆی کوشتووە.

کێشەی خێزانی و بنەماڵەیی، کێشەی کۆمەڵایەتی و دۆخی ئابووری هۆکاری پەرەسەندن و چوونەسەروەی رێژەی خۆکوژین لە ئێران و کوردستان.خ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code