زیندانییەکی سیاسیی کورد مەترسیی لەداردرانی لەسەرە.
“سابیر شێخ عەبدوڵڵا” کوڕی مستەفا کە پێشتر خوێندکارێکی باڵای زانکۆی عەلامەی تەباتەبایی بووە، مەترسی جێبەجێ کردنی سزای ئێعدامی لەسەرە.
سابیر شێخ عەبدوڵڵا لە ٥ ساڵ لەوە پێشەوە کە گیراوە، لە زیندانی ورمێ دەستبەسەرەو بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنییەتی نەتەوەیی سزای ئیعدامی بەسەردا داسەپاوە.
ناوبراو ساڵی ١٣٩٢ لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لەگەڵ دیاکۆ ڕەسووڵ زادە و حوسێن عوسمانی دەستبەسەر کرا. هۆکاری دەسبتەسەری ئەو سێ لاوە هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزۆسیۆنی ئێران بوو و کە دواتر لە مانگی ڕەشەمەی ساڵی ١٣٩٣ حوکمی سێدارەیان لە لایەن لقی یەکی دادگای ئنقلابی شاری مەهاباد و بە سەرۆکایەتی دادوەر “ئەحمەد جەوادی کیا” بەسەر داسەپا. ئەو سێ کەسە هەروەها بە “ئەنجامدانی تەقینەوە” مەحکووم بوون.
ئەم سێ کەسە بە تۆمەتی تەقینەوەیەک لە خەرمانانی ١٣٨٩ و هاوکاری و ئەندامبوون لە کۆمەڵە، سزای ئێعدامیان بەسەردا داسەپاوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کۆمەڵە لە چەند راگەیاندندا بە ئاشکرا ئەوەی رەت کردۆتەوە کە دەستی بووبێت لە تەقینەوەی شاری مەهاباددا.