ئەمڕۆ ڕێکەوتی 23 ئایار ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

سەردانی شاندی قوربانیانی شیمیایی شاری سه‌رده‌شت لە هه‌ڵه‌بجه‌

شاندێكی کۆمەڵەی قوربانیانی شاری سه‌رده‌شت به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی هاوخه‌می و به‌شداریكردن له‌ 31 یه‌كه‌مین ساڵڕۆژی بۆمبارانی شیمیایی هه‌ڵه‌بجه‌، سه‌ردانی ئەم شارەیان كرد.

ساڵح عه‌زیزپوور، جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی سه‌رده‌شت، لەم پێوەندییەدا ڕاگه‌یاند: “هاتووین بۆ ده‌ربڕینی هاوخه‌می و به‌شداریكردن له‌ ڕێوڕه‌سمی31مین ساڵڕۆژی بۆمبارانی شیمیایی هه‌ڵه‌بجه‌، چونكه‌ سه‌رده‌شت و هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌سته‌ خوشكی یه‌كن و هه‌ردوولامان یه‌ك ئازارمان هه‌یه”.

ئەو گوتی: “ئه‌و ڕێژیمه‌ دیكتاتۆره‌ی به‌عس، كه‌ ده‌یویست به چه‌كی شیمیایی میلله‌تێك له‌نێو به‌رێ جیایی نه‌كردووه‌، له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بێت یان باشووری كوردستان بێت، بۆیه‌ ئه‌مه‌ وای كردووه‌ كه‌ میلله‌ته‌كه‌مان زیاتر یه‌ك بگرن و شاندی سه‌رده‌شت بۆ بۆنه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ دێن و شاندی هه‌ڵه‌بجه‌ش بۆ بۆنه‌كانی ئێمه‌ بەشداری ده‌كه‌ن، ئه‌م برایه‌تییه‌ش له‌ نێوانمان ئه‌و سنوورانه‌ی به‌زاندووه‌ كه‌ له‌ نێوان ئیمه‌دا ده‌ستكردن”.

جێی بیرهێنانەوەیە کە لە بۆمبارانی شیمیایی شاری سەردەشت لە 7ی پووشپەڕی 1366ی هەتاویدا لانیکەم 110 کەس شەهید بوون و زیاتر لە 8 هەزار هاووڵاتیی کوردیش بریندار بوون و پاش زیاتر لە 31 ساڵ لەو تاوانە هێشتا ئاسەواری ئەو کارەساتە بەسەر خەڵکی بەرکەتووی سەردەشتەوە ماوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code