چوار چالاکی مەدەنیی کورد خەڵکی شارەکانی قوروە و ئیلام و کرماشان کە ماوەیەک کە لەمەوپێش بەهۆی بەشداریی کردن لە کۆڕێکی فەرهەنگی لە شاریئ ئیلام، لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەکرابوون، دادگایی کران.
چوار چالاکی فەرهەنگی بە ناوەکانی “ئەردەشێڕ مووسەوی، مستەفا باقری ئاشنا، شەهریار تەهماسبی و ئەرسەلان هیدایەتی” سەر بە پاڕێزگاکانی کرماشان و سنە و ئیلام ، لە لقی دووی دادگای ئینقلابی شاری کرماشان، دادگایی کران.
شیاوی باسە ئەو چوار چالاکە مەدەنییە بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی تەناهی نەتەوەیی لە ڕێگای ئەندامبوون لە گرووپە دژبەرەکانی نیزام، پڕوپاگەندە دژی ڕێژیم، ڕێکخستن و بەشداریی کردن لە کوڕ و گرووپ بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی” لە ڕۆژانی ١٦ و ١٧ ڕەشەمە دادگایی کران و ڕۆژی پێنچشەممەش دەبێ سەرلەنوێ لە بەردەم دادگا ئامادە بن.
جێیوەبیر هێنانەوەیە ئەو چوار چالاکە مەدەنییە لە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ لە لایەن حیفازەتی ئیتلاعاتی سپا پاسدارانی كرماشان دەسبەسەرکران و، پاش ماوەیەک ڕاگرتنیان لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی شاری کرماشان بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کران.