ئەمڕۆ ڕێکەوتی 23 ئایار ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

ئەندامی “هەیئەتی مەرگ” بوو بە سەرۆکی دەزگای قەزاییی ڕێژیمی ئێران

بە بڕیاری خامنەیی  یەکێک لە ئەندامانی هەیئەتی مەرگ کە تاوانی ئێعدامی دەیان هەزار زیندانیی سیاسیی لە ئەستۆیە، کرایە سەرۆکی دەزگای دادی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران.

“ئیبراهیم ڕەیسی”، یەکێک لە ئەندامانی هەیئەتی مەرگی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بە بڕیاری خامنەیی پۆستی بەڕێوەبەریی دەزگای قەزایی ڕێژیمی دراوەتێ و بەمجۆرە، دادگا و دادوەرەکانی ئێران کەوتوونە ژێردەستی ئەو ئەندامەی هەیئەتی مەرگ.

“ئیبراهیم ڕەیسی”، یەکێک لەو کاربەدەستانەی ڕێژیمی ئێران بووە، کە ئەندامی هەیئەتەکانی مەرگ بووە. ئایەتوڵڵا مونتەزیری لە یەکێک لە فایلە دەنگییەکانیدا کە لە بارەی ئێعدامەکانی ساڵی ٦٧ بڵاوی کردووەتەوە، باسی لەوە کردووە، کە ئیبراهیم ڕەیسی یەکێک لە جینایەتکارەکان بووه. لە ئێعدامەکانی سالی ٦٧دا لە ماوەی چەند مانگدا ٢٨٠٠ هەتا ٣٨٠٠ کەس ئێعدام کراون.

شایانی باسە بەشی هەرەزۆری ئەو كەسانەی كە لەو ساڵەدا ئیعدام كراون و ژمارەیان لە ٥ هەزار كەس تێدەپەڕێ، بە تۆمەتی شەڕ لەگەڵ خودا و دژایەتیكردنی ئینقلاب (ڕێژیم) گیانیان لێ ئەستێندرا.

ناوبراو دوای ساڵی ٦٧ لە پۆستە باڵاکانی دەزگای قەزاییدا چالاکی هەبووە و ئێستاش بڕیارە ببێتە سەرۆکی دەزگای قەزاییی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code