ئەمڕۆ ڕێکەوتی 19 ئازار ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

دروستکردنی پەروەندەی نوێ بۆ چوار بەندکراوی سیاسی لە ورمێ

شەممە ۱۱ ڕەشەمەی ۱۳۹۷ هەتاوی، چوار بەندکراوی سیاسی کورد، لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ، بە ناوەکانی «کەماڵ حەسەن ڕەمەزان، ئەحمەد تەمووئی، توورەج ئیسماعیلی و حەمید ڕەحیمی» بۆ بەسەردا سەپاندنی سزای نوێ، بەڕێی لقی یەکی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ کران.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئەو چوار بەندکراوە بە هۆی بەشدار بوون لە مانگرتنی گشتی مانگی رەزبەر و هەروەها ئەو کێشانەی لەو مانگەدا لەو زیندانە ڕوویدا، تاوانبارکراون و دۆسیەی نۆێیان بۆ ساز کراوە، تۆمەتی پاڵنراو بۆ زیادکردنی سزای نوێ لە لایەن ئەم لقەی دادگاوە (تەگەرە خستن لە دیسیپلینی بەندیخانە و سووکایەتی کردن بە شتە پیرۆزەکان) ناو بردراوە.

شیاوی باسە کە لە ڕەزبەری ۱۳۹۷ دوای دەمەقاڵەی زیندانیەکی سیاسی دەگەڵ ڕاسپادە کانی کۆماری ئیسلامی لە ناو بەندیخانەدا و دواتر لێدان و بریندارکردنی زیندانیان لە لایان هێزەکانی تایبەتی زیندان، دەیان زیندانی لە بەشی زیندانیانی سیاسی مانیان گرت و ناڕەزایی خۆیان دەربڕی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code