ئەمڕۆ ڕێکەوتی 17 تشرینی یه‌كه‌م ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

برینداربوونی کۆڵبەرێکی دیکەی کورد ئەمجارەیان لە ناوچە سنوورییەکانی خۆی

هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە  ناوچە سنوورییەکانی خۆی کۆڵبەرێکی دیکەی کوردیان دایە بەر دەستڕێژ و برینداریان کرد.

تازەترین قوربانیی سیاسەتی سەرکوتی و کۆڵبەرکوژیی کۆماری ئیسلامی “مەجید عەزیمی”ی ناوە کە 26 ساڵی تەمەنە و چەند ڕۆژ پێش ئێستا دراوەتە بەر دەستڕێژ و چەند فیشەکێک بەر پشتی کەوتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی دێموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان مەجید عەزیمی دوای پێکرانی بەڕێی نەخۆشخانەیەکی شاری تەورێز کراوە و بارودۆخی ناجێگیرە.

شایانی باسە ئەو پۆلە کۆڵبەرە لەڕێی بەرزاییەکانی “توورە” لەنێوان گوندەکانی وار و بەدلان کەوتوونەتە کەمینی هێزە چەکدارەکان و دەستڕێژیان لێکراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code