ئەمڕۆ ڕێکەوتی 19 ئازار ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

کۆڵبەرێکی دی لە هەنگەژاڵی بانە کوژرا

هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی بانە کۆڵبەرێکی دیکەی کوردیان کوشت. تازەترین قوربانیی جیناتەکانی کۆماری ئیسلامی “بەختیار حەسەنی”ی ناوە کە شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە، 28ی ڕێبەندان کوژراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری چاونیوز بەختیار حەسەنی کە دانیشتووی ئاوایی بڵەسەن بووە، لە ناوچەی سنووریی هەنگەژاڵ کەوتووەتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکان و گیانی لێ ئەستێندراوە.

هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە ماوەی دوو مانگ زستانی ڕابردوودا بە کوشتن و بریندارکردنی زیاتر لە 50 کۆڵبەر و کاسبکار لاپەڕەیەکی دی لە جینایەت دژی مرۆڤایەتییان خستووەتە سەر کارنامە ڕەشی خۆیان.

شایانی باسە هێزەکانی ڕێژیم لە سێ مانگی پاییزیشدا 70 کۆڵبەر و کاسبکاریان دابووە بەر دەستڕێژ کە لەو 70 کەسە 23 کەس کوژراون و 47 کەسیش بریندار بوون.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code