ئەمڕۆ ڕێکەوتی 17 تشرینی یه‌كه‌م ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

داننانی کاربەدەستێکی ئێران: ٢٠ هیندەی ڕێژیمی پێشوو زیندانیمان هەیە

مەحموود سادقی، نوێنەری خەڵکی تاران لە مەجلیس لە وتووێژێکدا لە گەڵ ماڵپەڕی “شەفەقنا” باسی لە ناکارامەیی سیستمی پەروەردەیی و کۆمەڵایەتیی کۆماری ئیسلامی کردووە و لە سەر کەموکۆڕییەکانی ئەو ڕێژیمە چەند زانیارییەکی خستووەتە ڕوو.

مەحموود سادقی، نوێنەری ڕێفۆڕمخواز و ئەندامی فڕاکسیۆنی”” بە خستنەبەر باسی ئەرک و وەزیفەکانی دەوڵەت، هەر بە پێی یاسای بنەڕەتی ئێران قامکی لەسەر کۆمەڵک کێشەو گرفت دانا و، لە بارەوە گوتی ؛ بە بەراورد لە گەڵ ڕێژیمی پێشوو ڕێژەی زیندانییەکان ٢٠ بەرابەر بووەتەوە.

مەحموود سادقی لە درێژەی قسەکانی‌دا باسی لە داڕمانی ئیخلاقی لە کۆمەڵگەی ئێران کرد و لەو بارەوە دەسەڵاتداریەتیی کۆماری ئیسلامی بە تاوانبار زانی.

ناوبراو گوتی: ئێمە لە بواری گەندەڵی‌دا ناوێکی باشمان نیە لە ئاستی نێونەتەوەیی و بە پێی ڕێکخراوی ڕاستبێژی نێونەتەوەیی ساڵ بەساڵ ڕێژەی گەندەڵی لە ئێران دەچێتە سەر و لە نێوان ١٦٠ وڵاتی گەندەڵ، پلەی ١٣٠ مان هەیە.

نوێنەری خەڵکی تاران لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا باسی لە مافی بەشداری کردنی خەڵکی کرد لە دیاری‌کردنی چارەنووسی خۆیان و پێداگری لەسەر هەڵبژاردن کرد و بە ڕێفڕاندۆمی شوبهاند.

مەحموود سادقی لە بەشێکی دیکەی قسەکانی باسی لە ناڕوونی ماڵی و دارایی بانکەکان کرد و سیستمی بانکداری لە ئێرانی بە هۆکاری گەندەڵیی ماڵی و سپیکردنەوەی پارە زانی.

ئەو نوێنەرە لە کۆتایی قسەکانیدا ڕایگەیاند ؛ “بێهیوایی بە داهاتووی” یەکێک لە قەیرانە جیددییەکانی بەردەم خەڵکی ئێرانە.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code