ئەمڕۆ ڕێکەوتی 24 ئاب ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

برینداربوونی سێ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی

سێ کۆڵبەری دیکەی کورد لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت و بانە بە تەقەی ڕاستەی خۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەت بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی دێموکراسی مافی مرۆڤی کوردستان لە ناوچەی بێتووشی شاری سەردەشت و لە گەورەدی ئالان کۆمەڵێک کۆڵبەر لەلایەن هیزە چەکدارەکانەوە دراونەتە بەر دەستڕێژ. لەو هێرشەدا کۆڵبەرێک بە ناوی سامان بەخشی، تەمەن 35 ساڵ بە توندی بریندار بووە و فیشەک بەر پشت و لاقی کەوتووە.

هاوکات لە ناوچەی هەنگەژاڵی بانەش کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی مێهدی فارووق‌زادە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدرانی ڕێژیم  بریندار بووە و  دواتر بۆ چارەسەری پزشکی بەڕێی نەخۆشخانەی سنە کراوە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە ڕۆژی سێ شەممە، 16ی ڕێبەندانیش کۆڵبەرێک لە بانە بە ناوی ئارمان فەلاحی کەوتبووە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و بەتوندی بە بریندار ببوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code