ئەمڕۆ ڕێکەوتی 6 كانونی یه‌كه‌م ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

ناڕوونیی چارەنووسی دوو بەندیی سیاسی لە پیرانشار

دوو لاوی خەڵکی پیرانشار کە لە سەرەتای مانگی ڕێبەندانەوە گیراون، ئێستاش چارەنووسیان ناڕوونە.

هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار ڕۆژی دووشەممە، 1ی ڕێبەندان دوو کەسی خەڵکی شارەدێی پەسوێ‌یان بە ناوەکانی مووسا ئیسماعیلی، تەمەن 26 ساڵ، کوڕی حەمەدەمین و خدر مەحموودی، تەمەن 25 ساڵ و کوڕی خالید دەسبەسەر کرد.

ئەم دوو لاوە کە بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و پێوەندی هەبوونیان بە حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمەوە گیراون، تا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونەوە و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان بە شوێنی بەندکرانیان نەزاندراوە.

،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code