ئەمڕۆ ڕێکەوتی 22 كانونی دووه‌م ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

مردنی هاشمیی شاهروودی، بڕیاردەری ٢٠٠٠ حوکمی ئێعدام لە ئێران

مەحموود هاشمیی شاهروودی سەرۆکی کۆڕی دیاریکردنی بەرژوەندییەکانی ڕێژیم و بەرپرسی پێشووی دەزگای قەزایی و ناسراو بە “قازی مەرگ” دوای ماوەیەک بەربەرەکانی لەگەڵ نەخۆشی ئەمڕۆ دووشەممە ٣ی بەفرانباری٩٧ هەواڵی مردنی بڵاوکرایەوە.
هەواڵدەریی حکوومی تەسنیم وێڕای پشتڕاستکرنەوەی ئەو هەواڵە لە بەشێک لە ژیاننامەیدا ئاماژەی بەوە داوە کە مەحموود هاشمیی شاهروودی لە دامەزرێنەرانی مەجلیسی “اعلا” ی عێراق بووەو بەهۆی پەرەپێدان بە شێعەگەریی و بانگەشە بۆ کۆماری ئیسلامی لە وڵاتی عێراق هەڵاتووە و سێ برای بەدەستی سەدام ئیعدام کراوە.
سەید مەحموود هاشمیی شاهروودی لەساڵی ١٣٢٧ لە شاری نەجەف لە عێراق لە دایک بووەو دوای هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی بەهۆی پێوەندیی لە گەڵ دامەزرێنەرانی کۆماری ئیسلامی لە خاکەلێوەی ساڵی ١٣٥٨ وە تا کاتی مردنی لە ئێران ژیاوە.
ناوبراو یەکێک بوو لە بەربژێرانی ڕێژیم بۆ جێگرەوەی خامنەیی کە مەرگ ئەو خەونەشی لێ‌تێکدا.
شاهروودی بۆ ماوەی دەساڵ بەرپرسی دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو.
لەو ماوەیە‌دا بەهۆی دەرکردنی ٢٠٠٠حوکمی ئێعدام بەتایبەتی بۆ منداڵان ، بە “قازی مەرگ” ناوی دەرکرد.
ناوبراو لە ساڵی ٧٦ی هەتاوییەوە بە نامەی خامنەیی وەکوو سەرۆکی کۆڕی بەرژوەندییەکانی ڕێژیم دیاری کراو، چەندین ساڵ ئەندامی شوڕای نیگابان بوو.
شاهروودی ساڵی ڕابردوو کە بۆ چارەسەری پزیشکی سەردانی شاری “هانوفر”ی ئاڵمانی کرد، بەهۆی ناڕەزایەتیی دەربڕینی پەنەبەرانی ئێرانی و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ نیزیک بوو لە لایەن دەزگای قەزایی ئاڵمانەوە دەسبەسەر بکرێ، کە بە پەلەپەل لە نەخۆشخانە گەڕایەوە بۆ ئێران.
بەگوتەی “لکربک” سیاسەتمەداری ئاڵمانی کە سکاڵایەکی بەدژی مەحموود هاشمیی شاهروودی ڕادەستی دەزگای قەزایی ئاڵمان کردبوو، سەید محموود هاشمیی شاهروودی لەهەمبەر زیاتر لە ٢٠٠٠ ئێعدام لە ماوەی دەسەڵاتداریەتی لە دەزگای قەزایی ئێران بەرپرسیارە.
سەید مەحموود هاشمیی شاهروودی لە تەمەنی ٧٠ ساڵەی‌دا رۆژی دووشەممە ٣ی بەفرانبار مرد.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code