فارسی
English
مامۆستا لوقمان ئەمینی، بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی هەمەدان ئازاد کرا
دەسبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی ژن و مێردێکی خەڵکی بانە
بانگکردنی ١٥ چالاکی پیشەییی مامۆستایانی کوردستان بۆ دادگا
پەیامی هاوبەشی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ١٢ی جۆزەردان ڕۆژی بەندییە سیاسییەکان
دەسبەسەرکردنی توندوتیژانەی شۆفێری ناڕازی لە شاباد
حوکمی سێدارەی دوو بەندکراوی خەڵکی هەرسین، لە کەرەج جێبەجێ کرا
دەسبەسەرکرانی توندوتیژانەی چوار چالاکی مەدەنی لە سەقز
کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەر لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە
هاونیشتمانییەکی خەڵکی مەریوان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
لەسێدارەدانی دوو بەندکراو لە بەندیخانەکانی کرماشان و ماکۆ
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
Menu

ڕاپۆرتی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان له‌ سێ مانگی پاییزی 1397ی هەتاویدا

  • نووسەر IKHRC
  • ڕێکەوت: 2018-12-23
  • کات: 11:01

[ ڕاپۆرتی بەشێک لە پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی دەزگای قەزایی، هێزە چەکدارەکان و ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ]

کوردستانی ئێران لە سێ مانگی پاییزی 1397 و لە وەرزی سێهەمی ئەمساڵیشدا هەمدیسان وەک ڕابردوو بەشی شێری لە سەرکوتکاریی کۆماری ئیسلامی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە هەموو بەستێنە سیاسی، مەدەنی، کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکاندا پێ ‌بڕا.

بەپێی ئەو داتا و زانیار‌ییانەی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لای خۆی تۆماری کردوون، لە ماوەی سێ مانگی پاییزدا زیاتر لە 386 حاڵەتی پێشێلکردنی زبری مافی مرۆڤ لە کوردستان ڕووی داوە.

لە ماوەی ئەم سێ مانگەدا 70 کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بوونەتە قوربانیی سیاسەتی پەرەنەسەندنی کوردستان لە ڕووی ئابووری‌ و، ڕەفتاری دوژمنکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەرحەق بە گەلی کورد. لەو 70 کەسە 23 کەس کوژراون و 47 کەسیش بریندار بوون. له‌و 23 کۆڵبەر و کاسبکاره‌ کە کوژراون، 16 کەسیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، 3 کۆڵبەر و کاسبکاریش بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکان و لە ئاکامی بەربوونەوە لە بەرزایی یان وەرگەڕانی ترۆمبیلەکانیان مردوون و 7 کۆڵبەریش بەهۆی کەوتنە ژێر ڕنوو و مانەوە لە سەرما و بەستەڵەکدا لە سەرما ڕەق هەڵاتوون. لەو  47 کۆڵبەرەش کە بریندار بوون، 43 کۆڵبەریان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار بوون و 4 کۆڵبەریش بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکان و لە ئاکامی بەربوونەوە لە بەرزایی برینیان هەڵگرتووە.

کوژران و برینداربوونی 70 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە وەرزی پاییزی ئەمساڵ لە حاڵێکدایە کە لە سێ مانگی هاویندا 64 کۆڵبەر و کاسبکار و لە وەرزی بەهاریشدا 41 کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان کوژرابوون و بریندار ببوون و؛ بەوەش دەردەکەوێ کە ئاماری قوربانییانی کوشتاری کۆماری ئیسلامی لەو وەرزەدا لە چاو دوو وەرزی ڕابردووی ساڵ به‌شێوه‌ی به‌رچاو زیادی کردووە. هەروەها هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە دوو پەلاماری چەکداری بۆ سەر هاووڵاتییان لە پیرانشار و لە ڕێگای بۆکان _مەهاباد کەسێکیان کوشت و سێ کەسی دیکەشیان بریندار کرد.

هەر لە ماوەی ئەم سێ مانگەدا 201 کەس لە خەڵکی ئاسایی و چالاکانی مەدەنی و سیاسی لەلایەن دەزگا ئەمنیەتییەکانەوە بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و سیاسی لە دژی کۆماری ئیسلامی و بەرژەوەندییەکانی ئەو ڕێژیمە گیراون. ژمارەیەک لەوان دوای لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەکانی ناوەندە ئەمنیەتییەکان تا کاتی دادگاییکرانیان بە دانانی بارمتە ئازاد کراون و 66  کەس لەوان حوکمی 2 مانگ تا 15 ساڵ (سەرجەم 1786 مانگ) زیندانییان بەسەردا سەپاوە. گرتنی 201 کەس و حوکمدانی 66 کەس لەوان لە ماوەی سێ مانگی پاییزی ئەمساڵ لە حاڵێک دایە کە لە وەرزی هاویندا 160 کەس و لە وەرزی سەرەتای ئەمساڵیشدا 103 کەس بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی گیرابوون، بەوەش دەردەکەوێ کە کەشی سەرکوت لە سەرەتای ساڵەوە تا ئێستا ڕۆژ بە ڕۆژ قورستر و ڕژدتر بووە. هەروەها سێ بەندکراوی کورد لە زیندانەکانی کەرەج، ئیلام و هەمەدان لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لێ ئەستێندراوە و زیندانییەکیش بە بڕیاری دەزگای داد سزای پەڕاندنی هەر دوو دەستی لە مەچەکەوە بەسەردا سەپاوە.

هەروەها لە ماوەی سێ مانگی پاییزدا لانیکەم 9 بەندکراوی کورد کە بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست و بازرگانیی مادەی هۆشبەر حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپابوو، لە زیندانەکانی ورمێ، سنە و زەنجان لە دار دراون. هەروەها دادگای بەرزی وڵات سزای ئێعدامی بەندکراوێکی سیاسیی کوردی خەڵکی شنۆ، پشتڕاست کردەوە و مێرمنداڵێکیش لە شاری سەقز سزای ئێعدامی بەسەردا سەپاوە.

لە ماوەی سێ مانگی پاییزدا تەقینەوەی مینە لەکارنەخراوەکانیش لە کوردستان زیاتر لە 18 قوربانیی وەرگرتووە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی 12 کەس لەوانی ئاشکرا کردووە. لەو 12 قوربانییەی تەقینەوەی مین کە ناویان ئاشکرا کراوە 2 کەسیان گیانیان لە دەست داوە و 10 کەسیش بریندار بوون.

هەر لەو ماوەیەدا زیاتر لە 19 کرێکاری کورد لە کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ئێران بوونەتە قوربانیی ڕووداوی کار کە شوناسی 8 کەس لەوان لەلای ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆمار کراوە. ئەو 8 کەسە بەهۆی جۆراوجۆری وەک بەربوونەوە لە بەرزایی، برق‌ گرتوویی و خنکان گیانیان لە دەست داوە. ئاماری خۆکوژییەکانیش لە کوردستان بەهۆی پەرەسەندنی خەمۆکی و قەیرانەکانی بێکاری و ئابووری و هەروەها؛ کەمتەرخەمیی دامودەزگا دەوڵەتی‌ و حکوومییەکانەوە لە ماوەی ئەو سێ مانگەی پاییزدا دیار و بەرچاو بوو.

لە ماوەی سێ مانگی پاییزدا هەر نەبێ 56 کەس لە کوردستان خۆیان کوشتووە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی 39 کەس لەوانی بە ڕوونی تۆمار کردووە.

ئەو ئامار و زانیارییانەی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران بڵاوی کردۆتەوە تەنیا ئەو بەشە لەو حاڵەتانە دەگرێتەوە کە هەواڵ و زانیارییەکان بە ئاشکرا بەمیدیایی کراون و لە لایەن سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانەوە ئاماژەیان دراوەتێ، ئەگینا ئەو ناوەندە پێی وایە کە ئاماری ورد و درووستی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە کوردستان بەهۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆر زیاتر لەو ئامارەیە کە ده‌خرێته‌ به‌رچاو.

بۆ دانلودی خشتە و وردەکاریی تەواوی ئەم ڕاپۆرتە کلیک لەسەر ئەم فایلە pdfە بکەن:

پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان له‌ سێ مانگی پاییزی 1397

بابەتی پێوەندیدار

مامۆستا لوقمان ئەمینی، بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی هەمەدان ئازاد کرا

مامۆستا لوقمان ئەمینی، بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی هەمەدان ئازاد کرا

2025-06-02

2025-06-01
بەندکراوان

دەسبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی ژن و مێردێکی خەڵکی بانە

by IKHRC
2025-06-02
هەواڵ

بانگکردنی ١٥ چالاکی پیشەییی مامۆستایانی کوردستان بۆ دادگا

by IKHRC
2025-06-02
ڕاگەیەندراو

پەیامی هاوبەشی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ١٢ی جۆزەردان ڕۆژی بەندییە سیاسییەکان

by IKHRC
2025-06-01
ڕاپۆرتی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان له‌ سێ مانگی پاییزی 1397ی هەتاویدا

ڕاپۆرتی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان له‌ سێ مانگی پاییزی 1397ی هەتاویدا

  • IKHRC
  • ڕێکەوت: 2018-12-23
  • 11:01

Next Post
مافی زیندانی لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیدا و پێوەره جیهانییەکان

Facebook Twitter Telegram Instagram

© CHAWNEWS.COM

هەموو مافەکانی ماڵپەڕ بۆ "چاونیوز" پارێزراون.

Add New Playlist

  • About
  • Gallery
    • Gallery 01
    • Gallery 02
    • Gallery 03
  • Contacts
فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی