۵ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کۆڵبەرێکی دیکەش لە ورمێ سەرما ڕەق هەڵات

کۆڵبەرێکی دیکە لە ورمێ کەوتە ژێر ڕنوو و گیانی لە دەست دا. لەم مانگەدا ئەمە سێهەمین کۆڵبەرە بەهۆی ڕەقهەڵاتن لە سەرمادا گیان لە دەست دەدا

ڕۆژی هەینی، ۲۳ی سەرماوەز تەرمی جەواد گولابی، کۆڵبەرێکی ناوچەی سۆما و برادۆست دۆزرایەوە. ئەو کۆڵبەرە کە خێزاندار و سەرپەرستی بنەماڵەکەیەتی، چەند ڕۆژ پێشتر لە کوێستانەکانی ئەم ناوچەیەدا کەوتبووە ژێر ڕنوو.

گیانلەدەستدانی ئەم کۆڵبەرە لە حاڵێکدایە کە شەوی سێشەممە، ٢٠ی سەرماوەزیش لە بەرزاییەکانی ئالانە کۆڵبەرێک بە ناوی  زانیار عەزیززادە بەهۆی مانەوە لە ژێر سەرما و زوقم و بەستەڵەکدا گیانی لە دەست دا. هەروەها شەوی هەینی، چواری خەزەڵوەریش کۆڵبەرێکی دی بە ناوی موزەفەر حوسێنی لە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ کە لە کوێستانەکانی ئەو ناوچەیە مابۆوە، لە سەرمان ڕەق هەڵاتبوو.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code