دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای سنه زیندانیی ته‌عزیریی شه‌ش چالاکی کرێکاریی پشتڕاست کرده‌وه.
که‌مپه‌ینی به‌رگری له زیندانییانی سیاسی و مه‌ده‌نی بڵاوی کردەوە شه‌ش چالاکی کرێکاریی سنە بە ناوەکانی مێهرداد سه‌بووری، دڵنیا سه‌بووری، ئومید ئه‌حمه‌دی، ئارام محه‌ممه‌دی، شاهۆ سادقی، ڕۆژین ئیبراهیمی کە پێشتر به هۆی به‌شداریکردن له ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی جیهانیی کرێکار دەسبەسەر کرابوون، به تۆمەتی “پڕۆپاگاندە دژ به ڕێژیم” له لقی یه‌کی دادگای ئینقلابی سنه دادگایی کراون و له‌سه‌ر یه‌ک سزای چوار ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانییان به‌سه‌ردا سه‌پا.
به‌پێی سزای په‌سندکراو له دادگای پێداچوونه‌وه؛ مێهرداد سه‌بووری و ئومید ئه‌حمه‌دی هه‌ر کام یه‌ک ساڵ، ئارام محه‌ممه‌دی و شاهۆ سادقی هه‌ر کامێکیان 91 ڕۆژ و دڵنیا سه‌بووری و ڕۆژین ئیبراهیمی ش هه‌ر کام سێ ڕۆژ حه‌بسی ته‌عزیرییان به‌سه‌ر داسه‌پا.
جێگای ئاماژه کردنه؛ له‌م حوکمه‌دا که له لایه‌ن لقی چواری دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای سنه و به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مسته‌فا ته‌ییاری به‌ڕێوه چووه، بڕیاری بەرایی چوار که‌س له چالاکان له هه‌مان کاتدا پشتڕاست بۆته‌وه و ته‌نیا سزای ده‌رچوو بۆ دڵنیا سه‌بووری و ڕۆژین ئیبراهیمی له یه‌ک ساڵه‌وه بۆ سێ ڕۆژ حه‌بسی ته‌عزیری داشکاوە.
شایانی باسه “مێهرداد سه‌بووری” و “ئومید ئه‌حمه‌دی” له‌گه‌ڵ “شاهۆ سادقی و ئارام محه‌ممه‌دی” له مانگی بانه‌مه‌ڕی 1395 به‌بێ نیشان دانی حوکم له لایه‌ن هێزه‌کانی سه‌ر به ویزاره‌تی ئیتلاعاته‌وه له دوای پشکنینی ماڵه‌که‌یان و ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی که‌ل و په‌لی شه‌خسییان، ده‌ستبه‌سه‌ر کراون و له ڕێکه‌وتی 5ی جۆزه‌ردانی هه‌مان ساڵدا به دانانی بارمته ئازاد بوون.
هه‌روه‌ها ڕۆژین ئیبراهیمی و دڵنیا ئیبراهیمی له ڕۆژی یه‌که‌می جۆزه‌ردانی ساڵی 1395دا بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری کامیاران کراون و له‌وێ لێپێچینه‌وه‌یان لێ کراوه.