ئەمڕۆ ڕێکەوتی 12 كانونی یه‌كه‌م ساڵی 2018 زایینی
آموزش وردپرس

لە ٦ مانگدا ١٩٥ کەس لە مەهاباد هەوڵی خۆکوشتنیان داوە

لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا دیاردەی خۆکوژی لە کوردستان پەرەی سەندووە.

سامرەند مەرزڕەنگ، بەرپرسی تۆڕی بێهداشت و دەرمانی شاری مەهاباد ڕایگەیاندووە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ١٩٥ کەس لەو شارە هەوڵی خۆکوشتنیان داوە و بەو هۆیە ١١ کەسیان گیانی لە دەست داوە.

ئەم بەرپرسە حکوومەتییە وێڕای باسکردن لە رێژەی زۆری هەوڵدان بۆ خۆکوشتن لە مەهاباد رێگەیاند ، هۆکارەکانی خۆکوژیی هاووڵاتییانی لە شاری مەهاباد بۆ کێشەی ئابووری و بنەماڵەیی و خراپ ڕوانین لە ژیان و….. دەگەڕێتەوە.

ئەم بەرپرسە هەروەها رایگەیاندووە  لە ساڵی ڕابردوو ٤٣٠ حاڵەتی خۆکوشتن لە شاری مەهاباد تۆمار کراوە.

شایانی باسە لە سەرەتای پاییزی ئەمساڵیشەوە تا ئێستا زیاتر لە 32 کەس لە کوردستان لە رێگەی جۆراوجۆرەوە کۆتاییان بە ژیانیان هێناوە.

،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code