ئەمڕۆ ڕێکەوتی 15 تشرینی دووه‌م ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

زیندانییەکی سیاسیی کورد لە ورمێ سزای 5 ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپا

دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێران زیندانییەکی سیاسیی کورد، بەندکراو لە بەندیخانەی ورمێی بە 5 ساڵ زیندانی سزا داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان غەریب عەبدی، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی سەقز کە لە زیندانی ورمێ‌دا توند کراوە، بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی دادگایی و سزای 5 ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپاوە.

ناوبراو لە پەروەندەیەکی هاوبەش‌دا کە لەگەڵ حوسێن دانش‌پایە بوویەتی، دادگایی و زیندانیان بۆ بڕاوەتەوە. شایانی باسە دادگای شۆڕشی شاری ورمێ جیا لەو 5 ساڵە، سزای “ساڵێک زیندانیی هەڵپەسێراو”ی حوسێن‌ دانش‌پەژووی سەرەڕای تێپەڕین لە کاتەکەشی بۆ لەبەرچاو گرتوە و ئەو یەک ساڵەشی لێ زیاد کردوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code