ئەمڕۆ ڕێکەوتی 12 كانونی یه‌كه‌م ساڵی 2018 زایینی
آموزش وردپرس

بەیاننامەی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان لە پەیوەندیی لەگەڵ دەسبەسەر و گوشار خستنەسەر مامۆستایان و چالاکانی سێنفی

ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان لە پەیوەندیی لەگەڵ دەسبەسەر و گوشار خستنەسەر مامۆستایان و چالاکانی سێنفی، بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە.
لە بەیاننامەی مامۆستایاندا هاتووە؛ ئەوان هاوکاری فەرهەنگیی ئێمەیان بە ناوی “ئومید شامحەممەدی” لە شاری دیواندەرە دەسبەسەر کردوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە. بە هێرش کردنە سەر ماڵی هاوکاری فەرهەنگیمان، ئەسکەندر لوتفی لە شاری مەریوان، هێندێک کەرەستەی شەخسی وەک موبایل، لەپتاپی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە و ڕۆژی دواتر بانگهێشتی شاری سنە کراوە و لەژێر گوشار و لێپرسینەوەی هێزە ئەمنییەتییەکان دابووە.
لە بەشێکی دیکە بەیاننامەی مامۆستایانی سێنفیدا هاتووە؛ لەوپەڕی بێ‌باوەڕیدا دۆسیەی پێشوو کە تایبەت بوو بە مانگرتنی سەرتاسەریی ٢٢ و ٢٣ی خەزەڵوەر، ٦ کەس لە فەرهەنگییانی شاری سەقز بە ناوەکانی “تاهیر قادر زادە، سلێمان عەبدی، خالید عەبدوڵڵاهی، ئەحمەد قادری، حامید یەزدانی و سەید عەلی حوسێنی”، کە پێشتر لە لایەن دادیار حەق تەلەب لە دادگای شاری سەقزەوە بە داخراوی ڕاگەیاندرا بوو، بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە بێتاوانی لە تۆمەتەوەپاڵدراوەکانی دەرکراوە، لەژێر کاریگەریی گوشار و بەکار هێنانی کردەوەی تاکەکەسی چەند کەسێک لە بەڕێوەبەرانی شار لەسەر دادستانی، ئەو دۆسیەیە جارێکی دیکە بە کراوەی ماوەتەوە و ئامادە کراوە بۆ حوکمێکی نوێ لە لایەن دادوەرەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code