ئەمڕۆ ڕێکەوتی 12 كانونی یه‌كه‌م ساڵی 2018 زایینی
آموزش وردپرس

شەرارە ئەلیاسی لە دار درا

سزای لەداردانی ژنێکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنەدا جێبەجێ کرا.

ڕۆژی سێشەممە، ٢٢ی خەزەڵوەر شەرارە ئەلیاسی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە لەدار درا. شەرارە ئەلیاسی پێنج ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک دەستبەسەر و حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپابوو.

جێی باسە ئێعدام بەشێکی دانەبڕاو لە پێناسەی کۆماری ئیسلامی بووە و سەبارەت بە جێبەجێکردنی سزای ئێعدام بەردەوام لەلایەن کۆمەڵگەی جیهانییەوە مەحکووم کراوە.

ئاماری ئیعدامەکان لە کوردستان لە ماوەی ساڵی 1396دا لانیکەم 70 کەس بووە کە ‌به‌پێی ڕێژه‌ی حه‌شیمه‌تی کورد له‌ ئێران و ئاماری ئێعدامه‌کان له‌و وڵاته‌، له‌و بواره‌ی پێشێلکردنی مافی مرۆڤیشدا کورد هه‌ر به‌شی شێری به‌رکه‌توه‌. بەشی هەرە زۆری ئەو کەسانەی لە ساڵی 1396دا لە کوردستان ئێعدام کراون، بە تۆمەتی پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەر و دەستدرێژی لە دار دراون و زیندانییەکی سیاسیی کوردیش بەهۆی ئەندامەتیی حیزبێکی دژبەری کۆماری ئیسلامی و چالاکیی ئەمنیەتی لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێعدام کراوە.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code