ئەمڕۆ ڕێکەوتی 12 كانونی یه‌كه‌م ساڵی 2018 زایینی
آموزش وردپرس

بەردەوامیی خۆکوژییەکان لە ئیلام و ورمێ و سەردەشت

خۆکوژییەکان لە کوردستان بەردەوامن و ڕۆژ نییە ئەم دیاردەیە چەند قوربانییەک وەرنەگرن.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کچ و کوڕێکی لاو خەڵکی ناوچە مێشخاسی شاری ئیلام بە هۆی بەربەست دروستکردنی یەکێک لە بنەماڵەی ئەو کچ و کوڕە بۆ پێکهێنانی ژیانی هاوبەش، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا. ئەو دوو لاوە کوردە، بە خواردنی “حەبی برنج”، لە سێ ڕۆژدا، سەرەتا کوڕەکە و دواتر کچە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

لە لایەکی دیکە، ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی خەزەڵوەر، کچە هاووڵاتییەک خەڵکی شاری ورمێ لە بینایەکی چەند نهۆمیدا لە ناوچەی” شیخ تەپەی” ئەو شارە خۆی فڕێ دایە خوارەوە و کۆتایی بە ژیانی هێنا. خۆکوژی ئەو کچەش بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی بووە.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی خەزەڵوەر، مێرمنداڵێکی کورد بە ناوی “سینا حوسێنی” خەڵکی شاری سەردەشت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

کۆمەڵناسان لەو باوەڕەدان، هۆکاری کۆمەڵایەتیی وەکوو هەژاری، نەبوونی پشتیوانی، بێهیوایی بە داهاتوو، سەرەکیترین هۆکارەکانی خۆکوژی لاوان و مێرمنداڵان لە ئیراندا بە ئەژمار دێن.

،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code