ئەمڕۆ ڕێکەوتی 24 ئاب ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

کوژرانی کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی سەردەشت

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەردەشت، به هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری پیرانشار کوژرا.

ڕۆژی یەکشەممە ٦ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی سەردەشت بە ناوی “خدر موفید” بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران گیانی لە دەست دا.

خدر موفید بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و یەکسەر تەقەی لێ کراوە و کوشتوویانە.

کوژرانی ئەم کۆڵبەرە کوردە لە حاڵێک دایە کە شەوی هەینی ٤ی خەزەڵوەریش، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “موزەفەر حوسێنی” تەمەن ٣٥ ساڵ کوڕی عەلی خەڵکی گوندی گسیان سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ لە کاتی کۆڵبەریدا بە هۆی سەرمابردوویی گیانی لە دەست دا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code