ئەمڕۆ ڕێکەوتی 17 تشرینی یه‌كه‌م ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

نوێنەری پاوە و ھەورامان: دۆخی كۆلبەران رۆژ بە رۆژ خراپتر دەبێ

شەھاب نادری، نوێنەری پاوە و ھەورامان لە پەرلەمانی ئێران گرتەیەكی ڤیدیۆیی لە بارەی كۆڵبەرانی كورد بلاو كردۆتەوە و گوتوویەتی كۆڵبەران لە دۆخێكی خراپدان و حكومەت دەبێ بە زووترین كات رێگەچارەیەكیان بۆ بدۆزێتەوە.

ئاژانسی ئیلنا بڵاوی كردۆتەوە كە ئەو نوێنەرەی پاوە و ھەورامان نارەزایەتیی لە دۆخی كۆڵبەران دەربڕیوە و رایگەیاندووە دۆخی كۆڵبەران لە سنوورەكان رۆژ بە رۆژ بەرەو خراپتربوون دەڕوات.

ھاوكات عەلی موتەھەری جێگری سەرۆكی پەرلەمانی ئێرانیش رایگەیاندووە كە حكومەت دەبێ بە زووترین كات ئاور لە كۆڵبەران بداتەوە.

باسكردنەوەی پرسی كۆڵبەران لە ئێران لە كاتێكدایە كە لە ماوەی یەك ھەفتەدا ٧ كۆڵبەر بوونەتە قوربانی تەقەی راستەوخۆی ھێزە ئەمنیەكان و تا ئێستاش ھیچ ھەنگاوێك بۆ باشتركردنی دۆخیان نەنراوە و تەقەكردن لێیان ھەر بەردەوامە.

چەند رۆژ لەمەوبەر جێگری ئەمنیی وزیری نێوخۆی ئێرانیش هەڕەشەی کوشتنی لە کۆڵبەران کردبوو و رایگەیاندبوو، وشەیه کۆڵبەر وشەیەکی بێ مانایە و هەرکەسێ لە سەر سنوورەکان ببینرێت، لەلایەن هێزەکانی سنوورپارێزەوە راستەوخۆ تەقەی لێ دەکرێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code