ئەمڕۆ ڕێکەوتی 17 تشرینی دووه‌م ساڵی 2018 زایینی
آموزش وردپرس

کۆڵبەرێکی دیکە لە ناوچە سنوورییەکانی ورمێ کوژرا

کۆڵبەرێکی دیکە لە ناوچە سنووری شاری ورمێ بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەکدارانی ڕێژیم گیانی لە دەست دا. بەوەش ئاماری ئەو کۆڵبەر و کاسبکارانەی لە مانگی ڕەزبەردا کوژراون و بریندار بوون گەیشتە ١٩ کەس.
ناوەندی دێموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردەوە کە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی مەڕگەوەڕی ورمێ لە شارۆچکەی سیلوانا ڕاستەوخۆ تەقەیان لە کۆمەڵیک کۆڵبەری ئەم ناوچەیە کردوە و، لە ئاکامی ئەودەستڕێژەدا کۆڵبەرێک بە ناوی زەکەریا بەکری، کوڕی عەلی خەڵکی گوندی حەلەج‌ کوژراوە.
کوشتنی ئەو کۆڵبەرە لە حاڵێکدایە کە ناوبراو هیچ بارێکی قاچاقی پێ نەبووە و بێ ئەوەی ئاگادار بکرێتەوە دەستڕێژیان لێ کردووە.
شایانی باسە لە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵدا سەرجەم ١٩ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان کوژراون و برینداربوون. لەوەندە کەسە ١٥ کەسیان بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون و ٥ کەسی دیکەش بە ڕووداوی سروشتی یان تەقینەوەی مین بوونەتە قوربانی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code