ئەمڕۆ ڕێکەوتی 17 تشرینی یه‌كه‌م ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

دەسبەسەرکرانی پۆلێکی دیکە لە لاوانی کورد لە سنە و مەریوان

لە مەریوان و سنە گرتن و بانگکردنی لاوان بۆ ناوەندە ئەمنیەتییەکان درێژەی هەیە.

ڕۆژی هەینی ٢٧ی ڕەزبەر، ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان کەسێکیان بە ناوی محەممەد پەروازە” خەڵکی گوندی “نێ”ی سەر بە ئەم شارە شاری ، دەسبەسەر کرد.

وەک دەگوترێ ئەو لاوە بە تۆمەتی هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی ڕەزبەریش، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی “بڕیار کاوە”،”موحسێن فەرەهمەند” و “حەمید پەروازە” دەسبەسەر کرابوون.

ئەو پۆلە لاوەی خەڵکی مەریوان دوای دەسبەسەرکرانیان بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە ڕاگوێزراون.

جێی باسە ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٦ی ڕەزبەر، لە شاری پاوەش کەسێک بەناوی جەماڵ عەلی وەیسی، خەڵکی شاری کرماشان لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەم شارەوە دەسبەسەر کرا.

ناوبراو پێشتر ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران بووە و ئێستاش بە تۆمەتی هاوکاریکردنی یەک لەو حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code