۲۲ی خاکەلێوەی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کوژرانی لاوێکی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم

بە پێی هەواڵێک کە بەدەستی چاونیوز گەیشتووە بەرەبەیانی ڕۆژی ١٢ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٩٧ کەسێکی خەڵکی بێورانی سەردەشت بەناوی ڕەحیم محەممەد پوور کوڕی ئەحمەد تەمەن ٤٠ ساڵ بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە ئیتلاعاتیەکانی ڕژیمی ئێران کوژرا.

بە پێێ زانیاریەکان ناوبراو لە کاتێکدا کە لە سنوری نێوان ئێران و عێراق بەرەو گوندەکەی خۆیان بێوران دەگەڕایەوە لە شوێنێک بەناوی باسکەدرێژە دەدرێتە بەر دەستڕێژی ڕاستەوخۆی ڕژیم و دواتر تەرمەکەی دەگوازنە ئیتلاعاتی شاری سەردەشت.

شایانی باسە کە هەر هەمان ڕۆژ هێزە ئیتلاعاتیەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو و کۆمەڵێک کەل و پەلی شەخسی ناوبراویان لەگەڵ خۆیاندا بردەوە و خێزانیشی بۆ لێکۆڵینەوە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەردەشت کراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code