له سێ مانگی هاوینی ئه‌م ساڵدا هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی له کوردستان لانیکەم 64 كۆڵبه‌ر و کاسبکاری کوردیان داوه‌ته به‌ر ڕه‌هێڵه‌ی چه‌که‌کانیان.
هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی له درێژه‌ی سیاسه‌تی کوردکوژیی خۆیان له ناوچه سنوورییه‌کاندا و له ماوه‌ی سێ مانگی هاوینی ئه‌مساڵدا 64 کۆڵبه‌ر و کاسبکاری دیکه‌یان کوشتووه و برینداریان کردوون. ناوه‌ندی مافی مرۆڤی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ڵێ له‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌دا 24 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوژراون و40 که‌سیش بریندار بوون. هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی هه‌روه‌ها وێڕای کوشتنی ژمارەیەکی زۆر وڵاغی کاسبکاران دەستیان بەسەر ده‌یان میلیارد تمه‌ن تمەن باری کاسبکاران داگرتوە که زۆربه‌یان ئێڵ سی دی و باری سیگار و پارچه و که‌لوپه‌لی دیکه‌ی پێداویستیی خه‌ڵک و بازاڕ بوون.
به‌رده‌وامیی ته‌قه له کۆڵبه‌ران و کاسبکارانی کورد له حاڵێکدایه که زۆربه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌کانیش به ڕووی خه‌ڵکی کاسبکاری ناوچه‌دا داخراون و ئه‌وه‌ش وای کردووه به هه‌زاران که‌س که له‌و ڕێگه‌یه‌وه بژیوی ژیانیان دابین ده‌کرد، بێکار و بێ ده‌ره‌تان بمێننه‌وه.
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،