ئەندامێکی کۆمیسیونی قەزایی و حقوووقیی مه‌جلیسی ئێران دەڵێ سێ هەزار زیندانیی پێوه‌ندیدار به ماددە هوشبەرەکان چاوەڕوانن ئیعدام بکرێن، بەڵام ئیعدامه‌کان لە ئێران “ڕێگەر” نه‌بوون لە پەرەسەندنی ماددەهوشبەرەکان.
محەممەدعلی پوورموختار ده‌ڵێ سزای لە سێدراەدانی تاوانبارانی ماددە هەوشبەرەکان هیچ کاریگەرییه‌کی لەسەر کەمبوونەوەی ئه‌م تاوانه نه‌بووه، جیا له‌وه‌ش به‌رده‌وامیی ئێعدامی زیندانییان به‌و تاوانه کاریگه‌ریی خراپی لەسەر ڕه‌هه‌نده جۆراوجۆره‌کانی ئابووری و کۆمەڵایەتی وڵات دانه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش زیانی له ئێعتباری ئێران داوه.
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی مه‌جلیسی ڕێژیم ڕایگه‌یاند که بەرپرسانی ناوەندی بەربەرەکانی لەگەڵ ماددەهوشبەرەکان بۆ داشکاندنی سزای تاوانباران به هه‌لگرتن و فرۆشتنی ماددەهوشبەرەکان هەڵویستێکی ئه‌وتۆیان نه‌بووه و دوای پێداچونەوە بە یاسای لەسێدرەدانی قاچاقچیی مادده هۆشبه‌ره‌کان لە ئیران تا ئیستا هیچ ئامار و داتایه‌کیان له‌سه‌ر کاریگه‌ریی ئه‌و پڕۆژه‌یاسا نوێیه بڵاو نەکردۆتەوە.
لەلایەکی دیکەشه‌وە سه‌رۆکی پۆلیسی بەربەرەکانی لە گەڵ ماددەهوشبەرەکانی هێزه ئینتیزامییه‌کان ڕایگه‌یاندوه بڕی قاچاغی ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌و کاته‌وه کە بڕیار دراوە سزای ئیعدامه‌کان که‌م بکرێنه‌وه، زیاتر بووه.