کوڵبهرێکی دیکه‌ی کورد به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی له ناوچه سنوورییه‌کانی پیرانشار گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌یانیی ڕوژی شه‌ممه، 10 خه‌رمانانی 1397 کوڵبهرێکی ته‌مه‌ن 24 ساڵه‌ی خه‌ڵکی ”بانه” به‌ناوی مه‌حمود کیتابی، به‌ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخوی هێزه چه‌کداره‌کانی ڕێژیم، جێگر له هه‌نگی سنووریی پیرانشار گیانی له ده‌ست دا. ناوبراو خێزانداره و منداڵێکی ته‌مه‌ن 8 ساڵانی هه‌یه.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه که له سێ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵدا 15 کوڵبه‌ر و کاسبکاری کورد به ته‌قه‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی کوژران و 26 کوڵبه‌ریش بریندار بوون، هه‌روه‌ها له ماوه‌ی ساڵی 1396دا 46 کوڵبه‌ر کوژرابوون و 57 که‌سی دی له‌وان بریندار ببوون.
هێزه‌کانی ڕێژیم به بیانووی پێبوونی باری قاچاغ کۆڵبه‌رانی کورد ده‌ده‌نه به‌ر ده‌ستڕێژ و ده‌یانکوژن، ئه‌وه‌ش له کاتێک دایه که به‌پێی داننانی کاربه‌ده‌ستان ساڵانه پتر له 40 میلیارد دۆلار باری قاچاغ له‌لایه‌ن خودی به‌رپرسانی ڕێژیم و له ڕێگه‌ی ده‌ریا و ئاسمان و ویشکانییهوه و به سنووره ئازاده‌کاندا دێته وڵاته‌وه و که‌سیشی له‌سه‌ر ناگیرێ و سزا نادرێ.