کۆڵبه‌رێکی خه‌ڵکی ماکۆ به ته‌قه‌ی هێزه‌کانی سه‌رسنوور بریندار بوو. ڕوژی شه‌ممه‌ش چوار کۆڵبه‌ر له مه‌ریوان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین کوژرابوون و بریندار ببوون.
ڕوژی دوشه‌ممه، 5 خه‌رمانان1397 پۆلێک له کۆڵبه‌رانی ماکۆ له نیزیک ئاوایی ”سه‌نگه‌ر” له ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره که‌وتنه به‌ر ده‌ستڕێژی هێزه ئینتیزامییه‌کان و یه‌ک له‌وان به توندی بریندار بوو. ئه‌و کۆڵبه‌ره برینداربووه ”عوسمان قه‌دیمی”ی ناوه و به‌بێ ئاگادارکردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت به گومانی پێبوون و هه‌ڵگرتنی باری قاچاخ ته‌قه‌ی لێ کراوه و گولله به‌ر لاق و پشتی که‌وتووه.
ڕوژی شه‌ممه، 3 خه‌رمانانیش چوار کوڵبه‌ری خه‌ڵکی مه‌ریوان که‌وتنه سه‌ر مین و به‌هۆی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه یه‌ک له‌وان به ناوی ”ناسر بانوج”، کوڕی سدیق گیانی له ده‌ست دا و سێ که‌سی دیکه‌ش به ناوه‌کانی مه‌نسوور کوڕی مه‌جید، ئێقبال کوڕی ئه‌حمه‌د و ئێبراهیم کوڕی محه‌ممه‌د بریندار بوون.