ئەمڕۆ ڕێکەوتی 18 كانونی یه‌كه‌م ساڵی 2018 زایینی
آموزش وردپرس

چوار ژینگەپارێز لە مەریوان گیانیان لە دەست دا

چوار ژینگەپاریزی نیشتماندۆست، لە کاتی دامرکاندنی ئاگر لە دارستانەکانی مەریوان گیانیان لە دەست‌دا.
بە هۆی ئاگرکەوتنەوەی سەر لەنوێ لە دارستانەکانی مەریوان، شەریف باجوەر، ناوێکی ئاشنا بۆ کۆمەڵگەی ژینگەپارێزانی کورد و، کەسێکی خۆشناو لە بواری چالاکیی مەدەنی ، لە کاتی دامرکاندنی ئاگردا، گیانی لە دەستداوە.
بە پێی ڕاپۆڕتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە بەیانیی ئەمرۆ شەممە ٣ی خەرمانان بە هۆی تۆپبارانی سپای پاسداران دیسان ئاگر لە جەستەی شاخەکانی مەریوان بەردراوەو، “دارستانەکانی سڵەسێ و دارستانەکانی پشت پێڵە” هاوسنوور لەگەڵ پێنجوێن کەتوونەتە بەر شاڵاوی ئاگرو، دیسان چالاکانی خۆنەویستی ژینگەپارێزی کورد، فریای سروشت و ژینگەی وڵات کەوتوون، کە بەداخەوە، دەگوتڕی چوار کەس لە ژینگەدۆستانی مەریوانی گیانیان لە دەست داوەو یەکێک لەوان “شەریف باجوەر”ە، کە هەواڵی گیان لە دەستدانی پشتڕاست کراوەتەوە.
ئەو لاوە نیشتماندۆستە کە چەند ساڵە لە ئەوپەڕی خەمخۆرییەوە خزمەت بە چالاکیی مەدەنی و، ژینگە پارێزی دەکا و لە ئەندامانی هەر تێکۆشەری ئەنجومەنی چیای سەوزی مەریوان بوو.
شەریف باجوەر ساڵی ڕابردووش بە هۆی چەندین چالاکیی ژینگە پارێزی کەوتە ژێر ئازا وئەزیەتی ناوەندە ئەمنییەکان و، تەنانەت ئاگریان لە دۆکانەکەی بەردا.
جێی‌ئاماژەیە سێ ئەندامەکەی دیکە ئەنجومەنی چیای سەوزی مەریوان کە لەو ڕووداوەدا گیانیان لە دەست دا، بریتی بوون لە ئومید کۆنەپۆشی، ڕەحمەت حەکیمی‌نیا و محەممەد پەژووهی.
دەنگ ورەنگی کۆماری ئیسلامی تەقینەوەی مینی بە هۆکاری گیان لەدەستدانی ئەو  چوار ژینگە پارێزە زانی و، باسی لە هەبوونی چەند برینداری دیکەش کرد.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code