۱۷ی پوشپەڕی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

بەندکراوێکی سیاسیی کورد مانی لە خواردن گرت

عەلی بەدرخانی، زیندانیی سیاسیی کورد، دەسبەسەرکراو لە گرتووخانەی ناوەندیی ورمێ، لە ڕۆژی سێ شەممە ۱۶ی گەلاوێژەوە ،بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە گواستنەوەی بۆ بەندی گشتی ئەو گرتووخانەیە، بەبێ ڕەچاوکردنی یاسای جیاکاریی تاوانەکان، هەروەها ئەشکەنجە درانی لەلایەن بەرپرسانی گرتووخانەکە، مانی لە خواردن گرتووە.
عەلی بەدرخانی، پێشتر لە زستانی ساڵی ۱۳۹۳ی هەتاوی دەسبەسەر و پاش چەند مانگ بە دانانی بارمتە ئازادکراو لە دوای بەربوونی لە قۆناغی کۆتایی خولی کارناسیی باڵا لە زانکۆی تاران، لە خوێندن بێ بەری کرا.
ناوبراو بە تۆمەتی، چالاکیی دژی ئاسایشی نەتەوەیی، لەلایەن دادگای شۆڕش لە شاری ورمێ، لە ۲۶ی ڕەشەمەی ۱۳۹۵ بە سێ ساڵ زیندانی مەحکووم کراو ئێستا لە بەندی ۳ی ئەو گرتووخانەیە ڕاگیراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code