موختار زارعی له سنه و محه‌ممه‌د هادی عه‌باسزاده له خۆی به دانانی باركته به شێوه‌ی كاتی ئازاد كران.
به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو موختار زارعی، چالاكی سیاسی خه‌ڵكی شاری سنه پاش 17 ڕۆژ ڕاگرتنی له گرتنگه‌كانی ڕێژیم به دانانی بارمته به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا.
موختار زارعی كه ڕۆژی 30 مانگی پێشوو له لایه‌ن ده‌زگا قه‌زایی داوای كرابوو خۆی به دادگا بناسێنێ و له‌وێشه‌وه بۆ ماوه‌ی 17 ڕۆژ ده‌سبه‌سه‌ر كرا.
ناوبراو به تۆمه‌تی ڕه‌خنه‌گرتن له ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران و پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له ئێران ده‌سبه‌سه‌ر كرابوو كه تا كاتی دادگاییكردنه‌كه‌ی به دانانی بارمته‌ی 200 میلیۆن تمه‌نی ئازاد كراوه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا و له هه‌واڵێكی دیكه‌دا محه‌ممه‌د هادی عه‌باسزاده خه‌ڵكی خۆی كه حه‌وتووی ڕابردوو له لایه‌ن پۆلیسی ئه‌منیه‌تی له‌و شاره ده‌سبه‌سه‌ر كرابوو له لایه‌ن لقی 2ی دادگای ئینقلاب به تۆمه‌تی پروپاگه‌نده دژی كۆماری ئیسلامی لێكۆڵینه‌وه‌ی لێكرابوو به دانانی بارمته به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا.
ناوبراو پێنجشه‌ممه‌ی حه‌وتووی ڕابردوو له لایه‌ن پۆلیسی ئه‌منیه‌ت له شاری خۆی به تۆمه‌تی پروپاگه‌نده دژی ڕێژیمی ئێران به مۆڵه‌تی ده‌زگای قه‌زایی ده‌سبه‌سه‌ر كرا و پاش چه‌ند ڕۆژ ڕاگرتن به دانانی بارمته‌ی 300 میلیۆن تمه‌نی ئازاد كرا و ئێستا چاوه‌ڕوانی كاتی دادگای كردنه‌كه‌یه‌تی.
عه‌باسزاده ساڵی 1372 له شاری خۆی له دایك بووه و خوێندكاری ساڵی كۆتایی ڕشته‌ی مودیریه‌تی ده‌وڵه‌تییه و ساڵ 1395 له ڕه‌وتی خۆپێشاندانه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ده‌سبه‌سه‌ر كرابوو.
لە هەواڵێکی دیکەدا هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە بۆکان، لە ڕۆژانی کۆتایی مانگی پووشپەردا، کەسێکیان بە ناوی فەردین وەفایی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران دەسبەسەر کردووە.
سەرەڕایی تێپەربوونی ٣ حەوتوو لە دەسبەسەرکرانی وەفایی و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی، هیچ زانیارییەکی ئەوتۆ لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەردەست نیە.