۶ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دەسبەسەرکرانی لانی کەم ۱۸۰ کەس لە کوردستان لە ۴ مانگی ڕابردوودا

ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە کوردستان لە یەک مانگ و نیوی هاوینی ئەمساڵدا هەرنەبێ ۷۵ کەسیان دەسبەسەر کردوە.

زۆربەی گیراوەکانی ئەم دواییانە لە شارەکانی سنە، مەریوان، شنۆ، بۆکان، پیرانشار، سەقز و کرماشان بوون و هەموو دەسبەسەرکراوانیش بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران گیراون. هەر لە ماوەی ئەو یەک مانگ و نیوەدا ۱۴ زیندانیی سیاسیی کورد پاش دادگاییکردنی ناعادڵانە سەرجەم سزای زیاتر لە ۴۵ ساڵ (۵۴۶ مانگ) بەندکرانیان بەسەردا سەپاوە و هەروەها سێ بەندکراوی سیاسیی کوردیش بە تۆمەتی کوشتنی چەند ئەندامێکی سپای پاسداران سزای ئێعدامیان بۆ بڕاوەتەوە.

ناوەندە ئەمنیەتییەکان لە ماوەی سێ مانگی بەهاری رابردووشدا لانی کەم ۱۰۳ کەسیان لە کوردستان بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و سیاسی لە دژی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر کردبوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code